گرێ کوێرەی قەرز و قیست و موچە، لە نێوان حکومەت و کۆمپانیا و موچەخۆراندا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرێ کوێرەی قەرز و قیست و موچە، لە نێوان حکومەت و کۆمپانیا و موچەخۆراندا

لەو قەیرانانەی لە هەرێم دەگوزەرێت کێ لێی بەرپرسیارە؟ با بە زمانێکی سادە کێشەکە بوروژێنین، حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دۆلاری لای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانە، کۆمپانیاکانیش بەهەمان شێوە چەندین ملیاریان لای هاوبەشی پشکەکانیانە لەنێویاندا زۆربەی هەرەزۆری موچەخۆرانی حکومەتن، موچەخۆرانیش چەندین ملیار دۆلاری موچەیان لای حکومەتە و بەوهۆیەوە لە پێدانەوەی قیستی پشکەکانیان بە کۆمپانیاکان دواکەوتون، کۆمپانیاکانیش هەڕەشەی دەستبەسەراگرتن و فرۆشتنەوەی موڵکەکان دەکەن گەربێتو نەتوانن قیستەکان لەکاتی دیاریکراودا بدەنەوە، حکومەتیش نەک بە نیازنیە قەرزەکەیان بداتەوە، بەڵکو وا چەند مانگێکە موچە بە تەواوی بڕاوە و بڕیاریشە گەر موچەیان پێدرا ئەوا دیسان بەشێک لە موچەکانیان ببڕن.


کێ چارەی ئەم کێشە ئاڵۆزەی لایە؟ هاوڵاتیان توانای فشاریان لە حکومەت نیە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان، حکومەتیش دیسان توانای وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان لە کۆمپانیاکان نیە، چونکە کۆمپانیاکان و بەرپرسانی حکومەت دەستیان لە یەک گیرفاندایە، بەڵام کۆمپانیاکان بەهۆی هاوبەشیان لەگەڵ بەرپرسان توانای فشاریان لە موچەخۆران هەیە، بۆیە لەڕێی یاساوە داوای قیستەکانی خۆیان دەکەن، من خۆم نیشتەجێی یەکێک لە گەڕەکە نوێکانی کۆمپانیاکانم، لە قەیرانی پێشودا ناچاریانکردم کە یان دەبێت بڕی ئەو قستەی لام ماوە بەسەریەکەوە بیدەم یان موڵکەکەم دەفرۆشنەوە و قیستەکەی خۆیانی لێ هەڵدەگرینەوە و باقیەکەم بۆ دەگێڕنەوە، بۆیە کردمیان بە ژێر قەرزی پێنج هەزار دۆلارەوە، لەکاتێکدا خۆم نزیکەی پازدە هەزار دۆلاری پاشەکەوتی موچەم لای حکومەت بوو.


لەم نێوەندەدا قوربانی گەورە تەنیا موچەخۆرانی کەرتی گشتین، بێ ئەوەی کەسێک گوێیان لێ بگرێت.

هه‌واڵی گرنگ