وێڕای سوودە زۆرەكانی، ئەم 5 كەسە قەیسی زۆر مەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێڕای سوودە زۆرەكانی، ئەم 5 كەسە قەیسی زۆر مەخۆن

 

 

قەیسی (مشمش) گەوهەرێكە بۆ لاشەی ئێمە بەتایبەتی كە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ كە كێشەی قەبزی زۆرە بۆیە با هەوڵبدەین هەفتانە (2) جار شلە (مەرەگە) ی قەیسی یان شەربەتی قەیسی بخۆین بێ شەكر، چونكە خۆی رێژەی شەكری زۆرە.

قەیسی یەكێكە لەو میوانەی كە چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی، هەروەها مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بە هۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (A،C) و دژە ئۆكسانی تێدایە، كە بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودە، گرنگترین سوودەكانیشی بریتیین لە :

1. باشترین سوودی قەیسی چارەسەركردنی كێشەی قەبزیە بەهۆی بوونی ماددەی سلیۆلۆز كەیەكێكە لەماددە ڕیشاڵییەكان بەئاسانی ناتوێتەوەو پارێزگاری لە ڕێژەی ئاوی لەش دەكات.

2. توانای بینینی چاو بە بەهێزی دەهێڵێتەوەو ڕێگری لە كزبوونی دەكات.

3. رێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

4. بۆ ئەو كەسانەش بەسوودە كە كێشەی كەمخوێنیان هەیە.

5. بەهۆی بوونی ماددەی ئاسن و مس لە پێكهاتەكەیدا ژمارەی خرۆكە سوورەكانی ناو خوێن زیاد دەكات.

6. هاوسەنگی ترشی ناو گەدە ڕێكدەخات.

7. هەوكردن و كێشەكانی ڕیخۆڵە چارەسەر دەكات.

8. بەرداخێك شەربەتی قەیسی لەگەڵ (1) كەوچك هەنگوین بۆ كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

9. بۆ زیبكەی گەنجانەو پێست سوتانی بەر ڕۆژ سوودی هەیە.

10. بەهۆی بوونی ماددەی ڤیتامین (k) ناهێڵێت خوێن بمەیێت، هەروەها خوێن بەربوونیش ڕادەگرێت.

11. كار دەكات بۆ هاوسەنگی شلەمەنی لەش و بەهێزكردنی ماسولكەكان و لێدانی دڵ و دژی نەخۆشییەكانی دەمارو خوێنبەرەكانە، ڕیگری دەكات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، چونكە سەرچاوەیەكی گرنگی پۆتاسیۆم و ئاسنەكانە.

12. بەرگری لەش بەهێز دەكات.

13. ئاستی بینینی چاو بەهێز دەكات.

14. رێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

15. بۆ چاڵاك كردنی جگەرو سپڵ و گورچیلە.

16. ئەو رۆنەی لە ناوكی قەیسی دروستدەكرێت زۆر سوودی بۆ پێست و قژی وشك هەیە.

17. هەوكردنی ڕەحم ناهێڵێت و ڕەحم بەهێز دەكات هەروەها لە خوێن بەربوون دەیپارێزێ لەكاتی دوو گیانیدا.

18. ئێسك بەهێز دەكات.

كاریگەری خراپ:-

1. زۆر خواردنی باش نیە

2. ئافرەتی دووگیان كەم بخوات

3. كێشەی گورچیلەیان هەیە كەم بخۆن

4. ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان دادەبەزێت ئاگادار بن

5. ئەوانەی سكچوونیان هەیە نابێت بخۆن

(د. بەدر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ