پسپۆڕانی بواری خۆراكی تەندروست ئاماژە بەوە دەكەن، خواردنی كیوی بە گشتی زۆر گرنگە، چونكە ڕێگر دەبێت لە هەستی تینوێتی و برسێتی.
بەڕای پسپۆڕە خۆراكییەكان خواردنی كیوی لەهەموو كاتێك پێویستە، چونكە پارێزگاری لە ماددە خۆراكیەكانی لەش و شلەمەنیەكان دەكات، ئەوەش وادەكات مرۆڤ هەست بە تینوێتی و برسێتی نەكات و وزەو توانایەكی زیاتری هەبێت.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر لەگەڵ كیوی هێلكەو نان و مۆز بخورێت، بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا كەم تواناو لاواز نەبیت، ئەمە جگە لەوەی كیوی بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی بی و سی تێدایە، كە گرنگییەكی زۆری بۆ لەش هەیەو لە چەند كێشەیەكی تەندروستی دەیپارێزێت.