مۆز دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سودبەخش بەڵام لەئەنجامی تێكەڵبوونی بە خواردنی دیكە لەوانەیە زیان بە جەستە بگەینێت.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری (سوهو)ـی چینی بڵاوبۆتەوە ، پزیشكەكان رێنمایی ئەو كەسانە دەكەن حەز بە خواردنی مۆز دەكەن ، لەگەڵ خواردنی ئەم میوەیە هەرگیز كاڵەك نەخۆن.
وەك ماڵپەرەكە روونی كردۆتەوە ، بەخواردنی ئەم دوو میوەیە پۆتاسیۆم لەخوێن بەرزدەبێتەوە ، ئەمەش كاریگەری دروست دەكات لەسەر لاوازكردنی دڵ و بێهێزكردنی گورچیلەكان و دروستكردنی ئازاری ماسولكەكان و خاوكردنەوەی لێدانی دڵ.
هەر بەپێی رێنماییەكانی بەشی پزیشكی ئەم ماڵپەرە كە لەرێگای سەرچاوەی پزیشكی و پسپۆران دەستی كەوتووە ، نابێت لەگەڵ خواردنی مۆز بەرهەمەكانی ئەلبان بخورێت چونكە كێشە و ژانی سك دروست دەكات.
جگە لە كاڵەك و بەرهەمەكانی ئەلبان ، پزیشكان رێنماییمان دەكەن نابێت لەگەڵ خواردنی مۆز پەتاتەش بخۆین چونكە گرفت بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكات و پف بوونی سك دروست دەكات.