چەند خواردنەوە بەسوود بۆ بەرگیری كردن لە پیری
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند خواردنەوە بەسوود بۆ بەرگیری كردن لە پیری

 

 

پیری یەكێك لە قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤەو مرۆڤ ناتوانێ خۆی لێ دەرباز بكات، بەڵام هەندێك جار ئەم قۆناغە زووتر ڕوو لە مرۆڤەكان دەكات و بێگومان تووشی حاڵەتێكی نەخوازراویان دەكات. 

جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانای وا مرۆڤ كەڵكیان لێ وەردەگرێت كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زوو یان درەنگ ڕوودانی ئەم قۆناغە واتە پیری هەیە، لە ژێرەوە ئاماژە بەچەند خواردنەوە دەكەین كە دەبنە هۆی ئەوەی پرۆسەی پیری درەنگتر ڕوو بدات.

1. قاوە : توێژینەوەكان ئەم بابەتە دەخەنەڕوو كە كافائینی لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر هەوكردندا دەپارێزت، واتە كێشەیەك كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن مرۆڤ تووشی دەبێت، كەوابوو قاوە وەك سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كافائین جگە لەم سوودە ڕادەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێستیش كەم دەكاتەوە. 

2. ئاو : ئاو بۆ تەندروستی لەش بەگشتی و تەندروستی پێست زۆر بەسوودە، كەم بوونی ئەم مادە گرنگە دەبێتە هۆی چرچی پێست و شوێنەواری پیری بەرووخسارەوە پێك دەهێنێت. 

3. چا : چای سەوز سەرچاوەیەكی گرنگی ئەنتی ئۆكسیدەنتە كە خاوەنی تایبەتمەندی دژە پیرییە، جگە لەوە بۆ كەم كردنەوەی كێشی جەستەو ئازارەكانی دڵ كەڵكی لێ وەردەگیرێت. 

4. شیر : لە پێكهاتەی شیردا مادەیەكی تێدایە بە ناوی لۆسیەن كە یەكێك لە ئاسید ئامینیەكانی لەشی مرۆڤە، ئەم مادەیە بۆ بەهێز كردنی ماسولكەو هاوسەنگ كردنی ئاستی قەندی خوێن و ساڕێژكردنی برین زۆر بەسوودە.

هه‌واڵی گرنگ