سادیزمی ده‌سته‌لاَتدارانی كوردی :
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سادیزمی ده‌سته‌لاَتدارانی كوردی :

سادیزم وه‌ك زاراوه‌یه‌ك بریتیه‌ له‌ ئاره‌زووكردنی چێژوه‌رگرتن له‌ سزادانی ئه‌وانی تر چێژوه‌رگرتن له‌م سزادانه‌. له‌رووی سایكوَلوَجیه‌وه‌ بریتیه‌له‌ تێكچونی حه‌زوو ئاره‌زوه‌كانی كه‌سێك كه‌ خوَی له‌ كێشه‌ ده‌روونی و جه‌سته‌یی و هزرییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌م زاراوه‌ له‌ سه‌ره‌تاداله‌ ناوی (ماركیز دو ساد ) ئه‌و فه‌رمانده‌ و رومانوسه‌ فه‌ره‌نسیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌ناوبانگ بوو به‌ تیكچونی باری ده‌روونی و ره‌فتاره‌ دوژمنكاریه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی و خوارده‌سته‌كانی .

سادیزمیش له‌رووی سایكوَلوَجییه‌وه‌ سێ جوَری هه‌یه‌:

یه‌كه‌م : ده‌ست به‌سه‌راگرتن و مللكه‌چی پێكردنی به‌رانبه‌ره‌كانه‌ تا ئه‌و په‌ری و به‌كارهێنانیان وه‌ك ئامێرێك.

دووه‌م : ئامانج ملكه‌چی پێ كردنی به‌رانبه‌ر نیه‌ به‌ ره‌هاییبه‌ڵكو ده‌ست به‌سه‌را گرتنی مولك و ماڵ به‌هه‌ده‌ر دانی هێزوو تاقه‌و تواناكانیانه‌ له‌ رووی مادی و واتاییه‌وه‌ و چێژ وه‌ر گرتن له‌ زه‌لیل كردن و ره‌زیل كردنیان .

سێیه‌م: جوَری سێه‌م مه‌به‌ست لێی ته‌نها زه‌ره‌ر دانه‌ له‌ به‌رانبه‌ره‌كان له‌رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ پاشان ته‌ماشاكردن و چێژ وه‌رگرتن له‌و ئێش و ئازار و ره‌زیل وسوك و رسوایه‌ی كه‌ به‌سه‌ریانا هێناوییه‌تی .

له‌راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت له‌ ده‌سته‌لاتدارانی كوردی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك وه‌ پاش تێپه‌ر بوو شه‌ش مانگ به‌سه‌رپێنه‌دانی مووچه‌له‌ساڵی 2020 . كابینه‌ی نوَیه‌م به‌ناوی پروَژه‌ی چاكسازی به‌ ته‌ما كردنی سه‌رچه‌م فه‌رمانبه‌را به‌ گێرانه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وت كراو مافه‌ زه‌وت كراوه‌كانیان هه‌موو توشی شوك بوون به‌وه‌ی كه‌ برێكی تر له‌ مووچه‌ شرعی و یاساییه‌كانیان ده‌برِێت نه‌ك پاشه‌كه‌وت بكرێت، پرسیار لێره‌دایه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا حكومه‌ت چوَن ئه‌توانێت له‌پشتی یاساو به‌ به‌رچاوی په‌رله‌مانی له‌كارخراوه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرِت ولوشی بات به‌چی پاساوێك ؟، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی پاره‌ نیه‌و ئه‌یه‌وێت مووچه‌ بات ، كام مووچه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه‌ هه‌ر نیه‌ یان بووه‌ به‌ وه‌رزی. یانی رێكارو رێوشوێنی تر نه‌بوو بگیرێته‌ به‌ر؟!بوَ سه‌یری حوكومه‌تی عێراقی ناكه‌ن وێرای ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گیرو گرفته‌ ئابووی و سیاسی و مه‌زهه‌بی و سه‌ربازی ته‌ندروستیانه‌ی به‌روَكی گرتوه‌ رِێگه‌ به‌خوَی نادات ده‌ست بوَ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێت چونكه‌ ئه‌وه‌ سزادانی تاك به‌تاكی كوَمه‌ڵگه‌یه‌ فه‌رمانبه‌رێك كه‌ مووچه‌كه‌ی ده‌برِدرێت ته‌نها قوتی ئه‌و نابرِێت به‌ڵكو قووتی خێزانێك ده‌بریَِت كه‌ ئه‌مروَ خێزانی كوردیله‌ هه‌مووكاتێ زیاتر كێشه‌و گیروگرفتی جوَراو جوَری بوَ دروست بووه‌ به‌هوَی ئه‌و بارودوَخه‌ی كه‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وتو چێڵه‌كانی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانی هه‌ردوو حزبی بالاَده‌ستدروستیان كردوه‌ له‌روویكوَمه‌لاَیه‌تی ده‌روونی ته‌ندروستی له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ ئابووی، ئاخر ده‌سته‌لاَتێك سادیزمی نه‌بێت چوَن رێگه‌ به‌ خوَی ئه‌دات مافی یاسای خه‌ڵكی بخوات باكیشی نه‌بێت، له‌ كوَبونه‌كانیشدا قاقا پێبكه‌نن به‌و میلله‌ته‌ی كه‌ ماڵ نیه‌ قوربانی نه‌دابێت تا ئێوه‌ی گه‌یاند به‌و ده‌سته‌لاَته‌.ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سادیزمی چێژ وه‌رگرتن نه‌بێت له‌ سزادانی خه‌ڵكی چیه‌ ؟ ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئاره‌زوو كردن بوَ خوَ سه‌پاندن ومل كه‌چ كردن و زه‌لیل و ره‌زیل كردنی میلله‌ت و به‌كارهێنانی وه‌ك ئامێێك نه‌بێت چیه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بوَ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵ هێزوو تاقه‌و توناكانی خه‌ڵكی نه‌بێت بوَ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوَیان چیه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بوَ پێ خستنه‌سه‌ر پێو چێژوه‌رگرتن له‌ ئازاردانی مادی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی نه‌بێت چیه‌؟.

 

هه‌واڵی گرنگ