به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزێكى دژه تيرۆرى عێراق و هه‌واڵگرى هه‌ڵيان كوتايه سه‌ر باره‌گايه‌كى حزبوڵڵاى عێراق، كه‌به‌پێى هه‌واڵه‌كان ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ئه‌و حزبه له گوندى بوعێسیە لە ناوجەی دۆرەى به‌غدا سه‌رقاڵى دانانى كاتيۆشابوون.
هزێه‌كانى دژه تيرۆر و هه‌واڵگرى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى حزبوڵڵايان ده‌ستگيركردووه كه ده‌وترێت 19 كه‌سن، 3 كه‌سيانى سه‌ركرده‌يه و يه‌كێك له‌و سه‌ركردانه ئێرانييه.
ئێستا به‌غدا شڵه‌ژانێك هه‌يه، به‌ڵام تا ئه‌م ساتىه‌وه‌خته مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيران له‌پێگه‌ى هێزدايه، چه‌ند فاكته‌رێكى به‌هێز پاڵپشتى ده‌كه‌ن، له‌وانه، سه‌ربارى ده‌ستگيركردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى حه‌شد، حه‌شد ناتوانێت، خۆى بكاته خاوه‌نى سه‌ره‌كى چونكه له‌كارێكى ناياساييدا ده‌سگيركراون، كازمى ده‌توانێت ئه‌وه وه‌ك به‌ڵگه به‌كاربهێنێت كه هێرشه‌كانى پێشوو كه‌به كاتيوشا كراون هه‌مان گروپ بوون.
ئۆپراسيۆنه‌كه به دوو هێزى گرنگ و كاريگه‌رى عێراقى كراون، كه ده‌زگاى دژه تيرۆر كه به‌هێزترين هێزى سه‌ربازى و پڕچكترين و راهێنراوترينن، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌روه‌ك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتى عه‌بدلوه‌هاب ساعدى گه‌ڕانده‌وه بۆى و كردييه به‌سرۆكى ده‌زگاكه، هه‌روه‌ها هه‌واڵگرى عێراقه، كه خودى كازمى هێشتا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، خاوه‌نى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه..
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا باس له ئه‌گه‌رى كوده‌تا ده‌كرێت، به‌بڕواى به‌نده كاره‌كه تا ئێستا نه‌گه‌يشتۆته ئاستى نه‌ك كوده‌تا، به‌ڵكو ته‌قينه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداريش.
هه‌رچه‌ند باوه‌ڕيشم وايه، ئاشكراكردنى ئه‌و هه‌وڵه و شوێنى كاتيۆشياكان بۆ حكومه‌ت، به‌مه‌ست بێت، ئه‌وه‌نده‌ى بۆ سه‌رقاڵكردنى بێت ئه‌وه‌نده بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تێك نه‌بێت بۆى، چونكه له دوو رۆژى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زيران له چه‌ندين ديديدارى تايبه‌ت و نوخبه‌ى عێراقدا، به ئاشكراى چه‌ندين هه‌ڕه‌شه‌ى له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق كرد، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بێنازى و بێمنه‌تى خۆى له هه‌ر قه‌واره‌يه‌كى سياسى ناو په‌رله‌مان و كايه‌ى سياسى وڵات ده‌ربڕى و وتى من هيچ قه‌واره‌يه‌كى سياسيم نييه پاڵى پێوه بده‌م، جگه‌له گه‌ل..
ئه‌وه‌ى زياتر ئه‌گه‌رى سه‌رقاڵكردنى كازمى به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌وه‌يه سه‌رۆك وه‌زيران له‌م دوو رۆژه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى له هێزه سياسييه‌كان كرد، كه ده‌ست ده‌خاته پله تايبه‌ته‌كانى ناو حكومه‌ت و گوڕانكارى گه‌وره ده‌كات، هه‌روه‌ها وتيشى ده‌روازه سنورييه‌كانى وڵات به‌ده‌ست گروپ و تاقمى مافياوه‌ن و حكومه‌ت به‌ته‌واوى كۆنترۆڵى نه‌كردوون، بۆيه به‌م نزيكانه ده‌ستيان بۆ ده‌به‌ين، ئه‌وه‌ش ئاشكرايه، سه‌رۆك وه‌زيران به‌نيازبوو، له‌سه‌رداواكارى په‌رله‌مانتاران و ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورييه‌كان بۆ لێدان و ده‌ستبڕينى ئه‌و تاقمانه‌ى ده‌روازه‌كانيان كۆنترۆڵ كردووه، ده‌زگاى دژه تيرۆر به‌كاربهێنێت، بۆيه دروستكردنى ئه‌و گرژييه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ى بۆ سه‌رقاڵكردن و خاوكردنه‌وه‌ى كازمييه ئه‌وه‌نده بۆ شتى تر نييه، هيچ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانى كوده‌تا له ئارادا نييه.
ئه‌وه‌ى شيمانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كوده‌تا خاوتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێزه سياسييه‌كان و سه‌ركرده‌كانى حه‌شد و هێزه چه‌كداره‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى حه‌شد، هێشتا نه‌رمى ده‌نوێنن، داواده‌كه‌ن هه‌موو ئاڵۆزييه‌كان به دانوستان و گفتوگۆ و به‌دوور له‌ده‌ستى ده‌ره‌كى چاره‌سه‌ر بكرێت، تا نووسينى ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ش هێشتا كازمى هه‌موو ده‌رگاكانى دانوستان و ديدارى هه‌رلايه‌كى له‌سه‌رخۆى داخستووه، بۆيه نه‌ياره‌كانيشى پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه له دژى بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوايه له‌گه‌ڵ باڵوێزى وڵاتانى بيانيدا له كۆبوونه‌وه‌دايه..