چۆن منداڵەكەت لە سكچوون دەپارێزیت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن منداڵەكەت لە سكچوون دەپارێزیت

 

 

گۆڕانكاری كەش و هەوا، بە تایبەت شەوان فێنك و ڕۆژ گەرم وا دەكات منداڵان دووچاری هەوكردنی ڕیخۆڵە ببێت، هاوكات زیاتر ئەو منداڵانەش مەترسیان لەسەرە كە شیری وشكی قوتویان پێدەدرێت.

پزیشكان، پاك و خاوێنی بە هۆكاری سەرەكی ڕێگری لە نەخۆشی سكچوون دادەنێن و ئامۆژگاری دایكان دەكەن كە، لەكاتی حازركردنی شیری قوتوو، ڕەچاوی پاكوخاوێنی بكەن و كەمتەرخەمی نەنوێنن.

پزیشكان دەشڵێن: باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی بەرگری لە هەوكردنی ڕیخۆڵە بكرێت پێویستە دایكان زۆر بە ورییایەوە پاكو خاوێنی رابگرن و ئاگاداری كاتی بەسەرچوونی قتوی شیرەكەبن و مەمەكە زوو زوو بشۆن، هاوكات كەشێكی لەبار بۆ منداڵەكانیان فەراهەم بكەن و بەدوریان بگرن لە قەرەباڵغی.

پزیشكان ئامۆژگاری دایكان دەكەن منداڵانی خوار تەمەن سێ مانگ، لە كاتی توشبوون بە نەخۆشی سكچوون پێویستە بەخێرای بگەیەندرێتە نەخۆشخانە، لەو تەمەنە بەسەرەوە دەتوانن لەماڵەوە چاودێری بكرێت و پێداویستی پزیشكی لەژێر چاودێری پزیشكدا پێبدرێت، وە ئەگەر هاتوو لە هەفتەیەك زیاتر نەخۆشییەكە درێژەی خایاند پێویستە ببرێتە نەخۆشخانە.

پزیشكان جەختیش دەكەنەوە كە شیری دایك باشترین خۆراكە بۆ منداڵ و داوا لە دایكان دەكەن تا دەتوانن شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان، وە بەهەر هۆیەك شیری قوتویان پێدان پێویستە ڕەچاوی پاكوخاوێنی بكەن.

ئەژین عەبدولڵا – هەولێر

هه‌واڵی گرنگ