ئامۆژگاری یەكەم : گەڕانەوە بەرەو سروشت ... چوار بنەمای پۆلاین بۆ زالبوون بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

 ئامۆژگاری یەكەم : گەڕانەوە بەرەو سروشت ... چوار بنەمای پۆلاین بۆ زالبوون بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا

 

 

چوار بنەمای پۆلاین ھەیە بۆ زالبوون بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێش تووش بوون و لە کاتی تووش بوون:-

١- خۆپارێزی و پاک و خاوێنی و جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکان... 

٢- گورێنی شێوازی ژیان لە ناتەندروست بۆ تەندروست ( وەک وەرزش و ڕێکخستنی خەو و چونە بەر خۆر لە بەیانی زوو و دوورکەوتنەوە لە دلەڕاوکێ)

٣- دوورکەوتنەوە لە خواردنە ناتەندروست و خراپەکان ( خواردنە قورسەکان و سورکراوە و قووتووبەندەکان) و خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی تەواو لە ١٠ تا ١٥ گلاس

٤- بەھێزکردنی بەرگری لەشمان بەمانەی خوارەوە:

- خواردنی سروشتی کە سەرچاوەی ڤیتامینی B6, B6, B12, C, D, E, ZINK وەک لیمۆن و بیبەری سەوز و بڕۆکلی و ریحان و پونگ و نەعناع و سیر و کیوی و ماست و سپێناغ و گولەبەڕوژە و باوی و کوارگ و ماسی و و ....ھتد

 

- چایەی گیادەرمانی وەک چایەی سەوز و و رەیحان و پونگ و نەعناع و گولە حاجیلە و شاریحەنە و جاترە و ڕۆزماری و مەلیسە ...ھتد ڕۆژانە ٢ چا بخۆرەوە

- گیادەرمانەکان ڕۆژانە ٣ دانە لە مانە جێبەجێ بکە بەپێی توانا وەک (نیو ملاک چایە ڕەشکە و ١ ملاک ھەنگوین) و( قرنفل ١ ملاک چایە و دارچین ١ ملاک چایە و زەردەچوو ١ ملاک چایە و زەنجبیل ١ ملاک چایە و ھێل ١ ملاک چایە و شملی ١ ملاک چایە ٠٠٠٠ھتد ..

دکتۆر بدر قادر سورچی 

پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی

 

هه‌واڵی گرنگ