ئایا پەتاتە كاریگەری لەسەر نەخۆشی شەكرە هەیە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا پەتاتە كاریگەری لەسەر نەخۆشی شەكرە هەیە ؟

 

 

پەتاتە یەكێكە لە باوترین جۆری خۆراكەكان كە خەڵكی بەگشتی ئارەزوی خواردنی دەكەن و لە ژەمە خۆراكیەكان بەكاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ریشاڵ و ڤیتامین B، ئەگەر تۆ لەو كەسانەیت كە نەخۆشی شەكرەت هەیە رەنگە بیستبێتت كە پێویستە خواردنی پەتاتە كەم بكەیتەوە.

چۆن پەتاتە كاریگەری دەكاتە سەر شەكری خوێن ؟؟

پەتاتە یەكێكە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدرات، كاتێك ئەم كاربۆهیدراتە دەخۆیت جەستت تێكیدەشكێنێت و دەیگۆڕێت بۆ شەكر، كە دەچێتە ناو خوێنەوە، بەمەش شەكری خوێنت بەرز دەبێتەوە، هۆڕمۆنی ئینسۆلین ئەم شەكرە دەگۆڕێت بۆ وزەو بەكاریدەهێنێت. ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ئەم پرۆسەیە هێواشتر روودەدات، لەبری ئەوەی شەكرەكە بگۆڕێت بۆ وزە، لە سوڕی خوێندا دەمێنێتەوە، بۆ ماوەیەكی زۆرتر شەكری خوێن بەرز دەبێتەوە، لەبەر ئەم هۆكارەیە پێویستە خواردنی شەكرو كاربۆهیدرات كەمبكرێتەوە.

چەند گرام كاربۆهیدرات لە پەتاتەدا هەیە ؟؟

ئەو رێژە كاربۆهیدراتەی لە پەتاتە هەیە بەپێی شێوازی ئامادەكردنی پەتاتەكە دەگۆڕێت، لە یەك كوپ پەتاتەدا كە كێشی (75 بۆ 80) گرام بێت، ئەم رێژە كاربۆهیدراتە هەیە.

پەتاتەی كاڵ: 11.8 گرام

كوڵاو: 15.7 گرام

برژاو: 13.1 گرام

لە مایكرۆ: 18.2 گرۆام

برژان بە فڕن: 17.8 گرام

سوركراوە: 36.5 گرام

ئایا توشبوانی شەكرە دەتوانن پەتاتە بخۆن:

ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەیە ئاساییە پەتاتە بخۆیت، بەڵام باشترە بە شێوازێك ئامادەی بكەیت كە كاربۆهیدراتی كەمتری تێدابێت، هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی لەگەڵ خۆراكێكی دیكەدا مەیخۆ لە رێژەی شەكری خوێن بەرز بكاتەوە، باشترە خواردنی كەمبكەیتەوەو بەردەوام نەیخۆیت.

باشترین جێگرەوە بۆ پەتاتە چییە ؟؟

پەتاتە سودی تەندروستی هەیە، بەڵام كاتێك پێویست دەكات خواردنی سنورداری بكەیت، دەتوانیت جێی بگریتەوە بەو خۆراكانەی هەمان سودی پەتاتەیان هەیەو شەكری خوێن بەرزناكەنەوە، وەكو قەڕنابیت، گێزەر، كولەكە، پەتاتەی شیرین، پاقلەمەنیەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ