لێكۆڵینەوە لەسەر كۆڕۆناو منداڵان دەكرێت، ئەنجامەكەی بەم جۆرەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێكۆڵینەوە لەسەر كۆڕۆناو منداڵان دەكرێت، ئەنجامەكەی بەم جۆرەیە

 

 

دیارە هێشتا پەتای كۆرۆنا دەستی لە یەخەی مرۆڤەكان بەر نەداوەو لە زۆر وڵاتاندا پێشبینی شەپۆڵی دوو و سێش دەكرێ، منداڵان كە ئاییندەی وڵاتانن، سەبارەت بە توشبوونیان بەم پەتایە نیگەرانی هەبوو، بەڵام بە پێی لێكۆڵینەوەكان لە هەندێ وڵاتاندا وەكو ئەڵمانیا دەرئەنجامەكان پێچەوانە نیشان دەدات.

ئاخۆ بۆ ئەو نیگەرانیە لە پێشدا هەبوو ؟

تا ئێستا لێدوانی زۆری لە پزیشكان و شارەزایان دژ بە یەكتر بوونە، چ گەرەنتیەك هەیە ئەم لێكۆڵینانە دروست دەربچن ؟

ئێمە دەزانین لە نەخۆشی ئەنفلاوەنزا، لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێك دەگوازرێتەوە، چ لە منداڵەوە بۆ گەورە وە یاخود لە گەورەوە بۆ منداڵ، ئەگەر كۆرۆناش بەشێكە لەو نەخۆشیە بۆ دەبێ گواستنەوەی جیاواز بێت ؟

هۆی چییە وڵاتێكی وەكو سوید رێگە بە منداڵەكان دەدات لە سەر خوێندنەكانیاندا بەردەوام بن، بەڵام وڵاتانێكی تر وەكو ئەمریكا یان ئەڵمانیا رێگە نادەن ؟

(د. موستەفا جەراحیان) لێكۆڵەر لە ناوەندەكانی شێرپەنجەی ئازمایشگای هایدڵربێگ لە ئەڵمانیاو هەروەها دكتۆرا لە بایۆلۆژی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت، ئەو لێكۆڵینەوانە لە سێ شاری گەورەی ئەڵمانیا ئەنجام دراوە، كە لە دەرئەنجام وا دەركەوتووە ئەو منداڵانەی كە تەمەنیان لە ژێر تەمەنی (10) ساڵیدایە زۆر زۆر كەمتر تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، نزیكەی پێنج هەزار كەس تاقیكردنەوەیان لەسەر كراوە، یەكێك، دایك یان باوك لەگەڵ منداڵەكەدا، واتە دوو هەزار پێنسەد منداڵ لەگەڵ دوو هەزار پێنسەد باوك یان دایك لەو لێكۆڵینانەوەدا بەشداریان كردووە وا نیشانی داوە ئەو منداڵانەی لە ژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان هەر بە دەگەمەن ئەگەری هەیە تووشی ڤایرۆسەكە بن، بەڵام تا تەمەنیان لەسەرەوەتر بێت زۆرتر ئەگەری هەیە تووشی ئەو ڤایرۆسە بن، بەڵام لەو خانەوادانە كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە، یەكێك باوك یان دایك تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، بەڵام بە پێچەوانەوە منداڵەكان لەبەرامبەر ڤایرۆسەكەدا بەرگریان نیشان داوە.

هەروەها جەراحیان دەڵێت، گەرەنتی دروست دەرچوونی ئەو لێكۆڵینەوانە ئەوەیە زۆر بەرفراوان بوەو لە سێ شاری گەورەی ئەڵمانیادا بەرێوەچووە، لەلایەن خودی حكومەتەوە ئەنجام دراوە، وە دەرئەنجامەكان لە هەر سێ شارەكەدا لە یەكەوە نزیك بوونە، وە لەوە گرنگتر ئەوەیە ئێستاكە ڕێو شوێنەكان دەستیان كردووە بە كردنەوەی خوێندگاكان و باخچەی ساوایان و بگرە بێ ئەوەی دەمامكیش بە كار بهێنن، وە ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەو ترسە شكاوە.

دكتۆر جەراحیان دەشڵێت، سەبارەت بەوەی بۆ دەبێت تووشبوون بەو نەخۆشیە لە نێوان منداڵان و گەورەكاندا جیاوازی هەبێت، لێرەدا دەتوانین دوو دەرئەنجاممان هەبێت، یەك بە هۆی ئەوەی منداڵان سیستەمی بەرگری خودیان زۆر بەهێزترە لە بەرامبەر سیستەمی بەرگری وەرگرتنیان وە سیستەمە خودیەكە كە بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە دەبێتەوە، ئەمە ئەو گرنگیە پێشان دەدات هەرچەند بچووكتر بێت ئەو سیستەمە بە هێزترە وە هەرچەند تەمەنت لەسەرەوەتر بێت سیستەمی وەگرتنت بە هێزتر دەبێت و سیستەمی بەرگریت لاوازتر دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ