عەلاوی داوا دەكات سوپاو حەشدو پێشمەرگە لە ژێر فەرمانی یەك سەركردە بن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەلاوی داوا دەكات سوپاو حەشدو پێشمەرگە لە ژێر فەرمانی یەك سەركردە بن

 

 

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی پێشنیار دەكات، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دروست بكرێت و سوپاو حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بگرێتە ئەستۆی خۆی.

(ئەیاد عەلاوی) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی لەئەژماری خۆی لە تویتەر نووسویەتی، پێشنیاری دروست كردنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەم بەسەرۆكایەتی (موستەفا كازمی) و تێیدا هەریەكە لە سوپاو حەشدی شەعبی و پێشمەرگەی تێدا بێت.

عەلاوی نووسیویەتی، ئەوە هەلێكە لەپێناوی ئەوەی چەك تەنها لەدەستی حكومەت بێت و دەوڵەتیش هەیبەتی خۆی هەبێت و سیستەمی وڵات پارێزراو بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ