وێڕای قەیرانی دارایی، ئەمڕۆ عێراق مووچەی مانگی شەش دابەش دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێڕای قەیرانی دارایی، ئەمڕۆ عێراق مووچەی مانگی شەش دابەش دەكات

 

 

سەرباری ئەوەی كەوتۆتە نێو قەیرانێكی سەختەوە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆرانی دابەش دەكات.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، وێڕای ئەوەی زیاتر لە (10) رۆژە مووچە لەوادەی خۆی دواكەوتووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆرانی دابەش دەكات و هیچ بڕە پارەیەكیش لە مووچەكەیان نەبڕدراوە.

چەند رۆژی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا پرۆژە یاسای قەرزی دەرەكی پەسەد كرد بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ئابورییە سەختەی ئێستا عێراپ پێیدا تێدەپەڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ