به‌غدا... داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌غدا... داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ ده‌كرێت

پارێزگاری بەغدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی گەورەیی بەغدا، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ  دەبێت حکومەت بڕیاری لێبدات.

محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا بۆ میدیاكان، رایگەیاند: ئەگەر هاووڵاتییان پابەند بن، قەدەغەی ته‌واوی هاتووچۆی تەنیا رێگەی کاریگەری پێشگرتن له تەشەنەسەندی کۆرۆنایه.

پارێزگاری بەغدا، ووتیشی:  هەرچەندە چەندین جار قەدەغەی ته‌واوی هاتووچۆی راگەیانراوە، بەڵام هاووڵاتییان نەک هەر بە تەواوی پابەند نەبوون، به‌ڵكو هەندێکیان سەرپیچیشیان کردووە.

بەهۆی بچووکی پارێزگاکان، به‌شێك له پارێزگاکانی باشووری عێراق، قەدەغەی ته‌واوی هاتوچۆیان جێبەجێکردووه‌ و توانیویانه‌ بریارەکه ببەنەسەر، محه‌مه‌د جابر ووتیشی: بەڵام بەهۆی گەورەیی بەغدا، بریاری قەدەغەی هاتوچۆ  دەبێت حکومەت بریاری لێبدات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی تووشبووان 43 هه‌زار و 262 كه‌سی تێپه‌راندووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌شدا هه‌زار و 660 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌واڵی گرنگ