حكومەت خێر بەفەرمانبەران ئەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت خێر بەفەرمانبەران ئەكات

 

هەر وەزارەتەو بە ئارەزووی خۆی بڕی مووچەی فەرمانبەرەكانی دیاری ئەكات .

هەتا تەمەنی ئەزموونی حوكمڕانی تان زیاتر بێت بڕیارو كاری سەیر و سەمەرەتان لێ دەر ئەكەوێت، ئەم شێوازە لە دابەشكردنی مووچە بەسەر مووچەخۆراندا لەكاتێكدا لە كوێی دنیادا بوە لە گەرمایی هاویندا و لەمانگی تەمووزدا مووچەی چلەی زستان و مانگی كانوونی دووەم وەربگریت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هاووڵاتیان و مووچە خۆران بە دۆخێكی نەخوازراودا گوزەر ئەكەن و ڕۆژانە بیسەرو بینەری دیمەن و تراژیدیای ناخ هەژێنی فەرمانبەرانین كە، بەداخەوە لە ووڵاتێكی دەوڵەمەندا فەرمانبەران شكۆ و پسپۆڕی و خزمەتیان و دڵسۆزیان بەهەند ناگیرێت و حكومەت بێباكانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەكات، لەگەڵ ئەوەی هەموو موچە خۆرێك بەدەیان مووچەی بەناوی سیستەمی پاشەكەوتەوە قۆرخكراوە بەبێ ویستی خۆی ستەمێكی گەورەی لێكراوە، لە هەمان كاتیشدا ماوەی چەندین ساڵە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەناوی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە و وەستێنداراوە، دوای ئەوەی كە جارێكی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی شوبات كە لەمانگی تەمووزدا بڕیارە بدرێت بڕیاریان داوە لە( 21 ٪ ) كۆی مووچەكەیان لێببڕدرێت ئەوەی مایەی لەسەروەستان و جێگای سەرنجە ئەوەیە حكومەت وەزارەتەكانی سەرپشككردوە هەریەكەو بە بۆچون و ویستی خۆیان بڕو ڕێژەی بڕینی مووچەی مووپەخۆرانی وەزارەتەكەی دیاریبكات، ئەم شێوازە لە دابەشكردنی مووچە لە كاری حكومەت و دەزگایی بوون و كاری كارگێڕی ناچێت بەڵكو لە كاری پیاوێكی خێر خواز ئەچێت كە بەئارەزو و ویستی خۆی چەندی بوێت بڕی ئەوەندە پارە ئەدات بە هەژاران و لێقەوماوان و دەستكورتەكان ئەوی كە ناڕەوایە هەمان پلەو هەمان قۆناغ لەوەزارەتێك و فەرمانگەیەك بڕێك وەربگرێت ڕێژەیەكی لێببڕدرێت، بەڵام هاوشێوەی ئەو لە خزمەت و پلەو قۆناغدا بڕێكی كەمتر وەربگرێت ئەم شێوازە لە دابەشكردنی مووچە ناو ئەنرێت چی ئایە ئەمە لە كارو بەرنامەی وەزارەت و حكومەت دەزگا ئەچێت یان لە كاری پیاوێكی خێرۆموند ئەچێت خۆی چۆنی وویست ئاوا بڕی مووچەی فەرمانبەرەكانی دیاریبكات .

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ