ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا گەیشتە 10 ملیۆن و 34 هەزار و 774 کەس.
بەپێی خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2020 :ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا گەیشتە 10 ملیۆن و 34 هەزار و 774 کەس ، پێنج ملیۆن و 435 هەزار و 185 کەس تووشبووی ڤایرۆسەكەش، چاکبوونەتەوە.
بەپێی خشتەكە تاوەكو ئەمرۆ 501 هەزار و 280 کەس لە تەواوی جیهاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
هەر بەپێی خشتەكە ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا, ئیتاڵیا، ئێران، مەکسیک، پاکستان، تورکیا، ئەڵمانیا، سعودیە، فەرەنسا، بەنگلادیش، باشووری ئەفریقیا، کەنەدا، قەتەر، کۆڵۆمبیا و و چین.