هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق گەیشتنە ئەم خاڵە سنوریە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق گەیشتنە ئەم خاڵە سنوریە

هەفتەی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق بەزمانێكی هەڕەشە ئامێز وتی، حكومەت بەم نزیكانە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان وەردەگرێتەوە و دەیانخەینە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت، دەشڵێت : داهاتی ئەو خاڵە سنووریانە بۆ گەلەو نابێت گروپێك لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان زیان بەبەرژەوەندی گشتی بگەیەنن و حكومەتیش لەكەدار بكەن.

دوای بریارەكانی كازمی ، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق گەیشتنە دەروازەی قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و لەمەودوا ئەو هێزە سەرپەرشتی دەروازەكە دەكات.

بەپێی زانیاریەكان كە لە میدیا عێراقیەكانەوە بڵاوكراوەتەوە هێزەكە بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە رەوانەی دەروازەكە كراوە كە بە پێی میدیای عێراق لەلایەن گروپی حزبوڵاوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

هه‌واڵی گرنگ