بامێ‌ بۆ ئەم نەخۆشییە سوودی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بامێ‌ بۆ ئەم نەخۆشییە سوودی هەیە

 

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ، خواردنی بامێ ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت و رۆڵێگی گرنگی هەیە لە كەمكردنەوەی مەترسی ئەو نەخۆشییە.

زانایان تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەو مشكانە كردووە كە تووشی شەكرەبوون و دوای پێدانی بامێی وشكراو بەو مشكانە، رێژەی گلوكۆز لە خوێنیاندا دابەزیووە.

ئەو توێژەرانە ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەگەر بۆ ماوەی (10) ڕۆژ بەشێوەی ڕێكخراو بامێ بخورێت ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێت، ئەویش بەجۆرێك ئەگەر شەوەكەی بامێ بخرێتە ئاوەوەو بەیانییەكەی لەگەڵ خواردنی بەیانیدا بخورێت.

پزیشكان داوا لە نەخۆشانی شەكرە بەتایبەت جۆری دوو دەكەن پەیرەوی سیستەمی خۆراكی تەندروست بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جۆر خۆراكیان دیاریكردووە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكری خوێن.

بەپێی وتەی زانایان، خواردنی بامێ چەندین سودی هەیەو شەكر لە ریخۆڵەكاندا دەمژێت و ئاستی گلۆكۆز لە خوێندا هاوسەنگ دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ