1. هەوڵبدە ئاوی گەرم كەمتر بخۆرەوە وەك لە ئاوی سارد، چونكە ئاوی سارد یەكێكە لەو خواردنەوانەی یارمەتی سووتانی رێژەی كالۆری دەدات، هەر بۆیە بەپێی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی خواردنەوەی (6) كوپ ئاوی سارد رۆژانە دەبێتە هۆی سووتانی (50) كالۆری گەرمی لەلەشدا كە ساڵانە دەكاتە چەند كیلۆگرامێك لە كێشت.
2. هەرگیز هەوڵ مەدە خواردنی رۆژانەت بكەیتە یەك ژەمی گەورە، بە پێچەوانەوە ژەمی نان خواردنت بكە بە ژەمی كەم كەمەوە، چونكە نەخواردنی خۆراك بۆ ماوەیەكی درێژو دواتر خواردنی بە رێژەیەكی زۆر كرداری سووتانی رێژەی كالۆری لە لەشدا تێك دەدات واتا رێگە لە دابەزینی كێش دەگرێت و خاوی دەكاتەوە.
3. خواردنی كاربۆهێدرات كە بوونی هەیە لە ئاردی سپی و نانی سپی و ماكارۆنی كە بڕێكی زۆر رێژەی كالۆری تێدایە، بە پێچەوانەوە بری ماددە ریشاڵییەكان تێیدا زۆر كەمەو ئەمەش وادەكات هەست بە تێربوونی زۆر نەكەیت واتا هێشتا برسیتە سەرەرای ئەوەی رێژەی كالۆری و چەوری لەش بەرز دەكاتەوە، هەوڵ بدە لە بری بەكارهێنانی نان و ئاردی سپی ئاردی بۆر بەكاربهێنە، یان خواردنی سەوزی و میوەو ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ریشاڵی زۆر بكە.