بەرپرسێكی تەندروستی عیراق: هێشتا له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆناداین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێكی تەندروستی عیراق: هێشتا له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆناداین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هێشتا وڵات له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه‌، هۆشداریش ده‌دات له‌ شه‌پۆلی دووه‌م ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌رده‌وامبن له‌ پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌.

لەمبارەیەوە حازم جومه‌یلی بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاندوە‌ "تائێستاش له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆناداین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتان پێیان ناوه‌ته‌ شه‌پۆلی دووه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ ته‌ندروستی و حكومییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ عیراقدا دواكه‌وت".

ناوبراو به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌ی وتوە: ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گۆڕێت و جێگیر نییه‌، تائێستا هه‌ندێك شت له‌باره‌یه‌وه‌ شاراوه‌ن، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی-یش به‌ پشتبه‌ستن به‌ بنه‌ما زانستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان، هۆشداری داوه‌ له‌ چونه‌ ناو شه‌پۆلی دووه‌مه‌وه‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداریش ده‌دات له‌ شلكردنی رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان، چونكه‌ پێیوایه‌ وڵات ده‌خاته‌ شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هاووڵاتیان بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، چونكه‌ تائێستاش ده‌نگه‌ ناسازه‌كان داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندنه‌بن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان".

 

هه‌واڵی گرنگ