له دونیای پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیادا هیڵه‌كانى ئینته‌رنێت به تایبه‌ت تورِه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانى فه‌یسبوك و تویته‌ر و تۆرِه‌كانى دیكه‌ش جگه له په‌یوه‌ندیه‌كومه‌لایه‌تیه‌كانى نێوان تاكه‌كان هاوكات له رِوى سیاسیشه‌وه رِۆڵى به‌رچاوده‌گێرِن له هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاولاَتیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ناداد په‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵى و سته‌مكاریه‌ى له لایه‌ن ده‌سه‌لاَتى سیاسی و حوكمرِانه‌كانیانه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
هه‌رێمى كوردستانیش كه گه‌ل و خاكه‌كه‌ى به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵى لایه‌نه حوكمرِانه‌كانینه‌وه ده‌ناڵێنیت و له‌م رِۆژه سه‌ختانه‌ى كه هاولاَتى و موچه خۆرانى له هه‌مووكات زیاتر پێویستیان به خزمه‌تگوزاری و چاودێری هه‌یه حیزبه‌كانى ناو ده‌سه‌لاَت له هه‌موو كات زیاتر بێباكیان به‌رامبه‌ر ده‌رده‌برِن و وه‌لاَمى چالاكیه مه‌ده‌نى و داواكاریه‌كانى شه‌قام و لایه‌نه ئۆپوزیسیۆنه‌كان نادرێته‌وه و كیسه‌ى هاولاَتیانیش له هه‌موو كات به‌تالتره،
چالاكه‌وانانى نێو فه‌یسبوك و تویته‌ر وسه‌رجه‌م هاولاَتیانى به‌كارهێنه‌رى تۆرِه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له هه‌موكات تورِه‌تر و رِه‌خنه‌گر ترن له ده‌سه‌لاَتى سیاسی هه‌رێم كه له مێژووى حوكمرِانى ولاتاندا نه‌بوه ده‌سه‌لاتیك شه‌رعیه‌تى شۆرشگیری هه‌بیت و له‌لایه‌كى تریشه‌وه به هه‌لبژاردن هاتبیته سه‌ر حوكم ئیتر كه‌چى سته‌م له گه‌له‌كه‌ى بكات و له جیاتى ئه‌و چاكسازیه‌ى به‌ڵنى دابوو ئه‌نجامى بدات بێت بۆ چاره‌سه‌ری كورتهێنانى داهاتى ، له جیاتى برِینى موچه‌ى بندیواره‌كان كه هه‌ریه‌كه له لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌ندام و كادیر و لایه‌نگره حیزبیه‌كانیان برِیوه‌ته‌وه به بێ بینینى ده‌وامى فه‌رمانگه حكومیه‌كان موچه‌ى داهاتى خه‌ڵكیان خواردوه هات به برِینى موچه‌ى موچه خۆری رِاسته‌قینه ده‌ستى پێكرد .
ئاخر چالاكه‌وانانى تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان چۆن توشی شۆك نابن كاتیك ده‌بینن به‌رپرسه‌كان ئه‌زمونیكیان له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانى ئه‌و ولاَتانه‌شوه‌رنه‌گرتوه كه خۆیان تا ئیستاش خاوه‌نى رِه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و ولاتانه‌ن .
چۆن توشی شۆك نابن كاتیك گوند نشینه‌كان به نانه رِه‌قه‌ى خۆیان پیشمه‌رگه‌یان په‌روه‌رده كرد و گه‌نجانى خۆیان نارده چیاكان و بن به‌رده‌كان شاهیدى گیان فیداییان بكه‌ن و دواتریش به‌عس ئه‌نفالی كردن یان رایگواستن و ویرانیشی كردن كه‌چى به‌م شیوه‌یه‌ى ئیستا وه‌لامى داواكاریه‌كانیان بدرێته‌وه.
ماوته‌وه بڵیین ئیستا تۆره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان جمه‌یان دێت له سته‌ملیكراوى توره و له چالاكه‌وانى دلسۆز كه‌چى ئه‌م ده‌سه‌لاته وه‌ك ده‌ڵین نه‌بای دیوه نه‌باران هه‌ر ده‌لێى له‌گه‌ڵ ئه‌ویان نه‌بوه.
ئێستا زمانى سۆشیل میدیا له سایه‌ى گه‌نده‌ڵى و بێباكى ده‌سه‌لاتداران ره‌خنه ئامێز ترین زمانه ، ئیستا رِۆژیك بۆ تالانفرۆشكردنى سه‌رخان و ژێرخانى ئابوری و رِۆژیك بۆ 400 ملیاره‌كه و رۆژیك بۆ شه‌ری ساردى به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كان و رِۆژیكیش بۆ خه‌مى توشبوانى كۆرۆنا و بۆ چى وبۆ چى به‌كاردێت .
به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه سۆشیال میدیا نا‌بینیت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌نانه‌ت نه‌ك پاره‌ى مانگانه‌ى هیڵی ئینته‌رنیت پاره‌ى وه‌حده‌ى مۆبایله‌كانیشیان پێ نیه .هینده نه‌بێت كه شه‌وانى بێداری خۆیان به نزا له سته‌مكاره‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن ئه‌وه‌ش له هه‌موو چه‌كیكى تر به‌هیزتره و خودا خۆی وه‌لاَمیان ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر تۆبه‌ى به‌رده‌م خه‌لك و خودا نه‌كه‌ن . چى تێ ده‌چێت ئاخر بۆ نایكه‌ن؟؟.