عێراق دێته‌ ریزبه‌ندی پیشه‌وه‌ی وڵاتان تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق دێته‌ ریزبه‌ندی پیشه‌وه‌ی وڵاتان تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا

سایتی وێڕڵدۆمیته‌ری سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكی، رایده‌گه‌یه‌نێت: عێراق رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دێته‌ پێشه‌وه‌ و ئێستا پله‌ی 34ه‌مینی گرتووه‌ له‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌.

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی سایتی وێڕڵدۆمیته‌ری سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكی، كه‌ به‌رده‌وام زانیارییه‌كانی به‌شێوه‌ی سیسته‌م ئه‌پده‌یت ده‌كرێنه‌وه‌، تاكو ئێستا 213 ووڵات له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێتۆماركراوه ‌و عێراقیش پله‌ی 34ه‌مینی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌.

ئاماره‌كانی عێراق، رۆژ له‌ دوای رۆژ مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌رده‌خه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌ك تاكو ئێستا له‌ عێراق 43 هه‌زار و 262 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و هه‌زار و 660 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌ پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌، عێراق له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌ له‌ نێو ووڵاتانی تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و میسر و كوه‌یت له‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مدان.

تاكو ئێستا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و به‌ نزیكه‌یی 50% تووشبووان چاره‌سه‌ركراون.

هه‌واڵی گرنگ