بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران چەند كۆڵبەرێك بوونە قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران چەند كۆڵبەرێك بوونە قوربانی

سێ کۆڵبەری خەڵکی ناوچەیەكی سەر بە ورمێ لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

لەمبارەیەوە ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2020، هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە سنووری ورمێ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر کوژراون و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە :ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی شارۆچکەی "سیلوانا"ی سەر بە ورمێ بوون و تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا بووە.

رونیشكراوەتەوە: لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "سالم سولەیمان نەژاد" گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "داوود مەجیدیان" کوڕی محەمەد سەلیم بە سەختی بریندار بووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ