كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی عێراق راگەیەنرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی عێراق راگەیەنرا

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق رایدەگەیەنێت ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخراوه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووە: وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 له‌ 06-12-2020 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 18-03-2021 كۆتایی دێت، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له‌ 11-04-2020 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 22-07-2021 كۆتایی دێت.

ئاماژە بەوەشكراوە:به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ ته‌ندروستییه‌ی له‌ ئه‌نجامی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، كاركردن به‌ میكانیزمی فێركردن به‌ ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق له‌ مانگی ئاداری رابردووەوە‌، ، ده‌وامی قوتابخانه‌و زانكۆ و په‌یمانگاكان دواخراوه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ