هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ بارەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ناوچه‌ی دۆره‌وە رونكردنەوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ بارەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ناوچه‌ی دۆره‌وە رونكردنەوە دەدات

هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش رایدەگەیەنێت "به‌شدارییان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غدا نه‌كردووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراقه‌وه‌ دژبه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدرا.

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا مایڵز كاگنیز وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش رایگەیاند :هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش له‌ عیراق، له‌ژێر پاراستنی حكومه‌تی عیراقدان و ته‌نها حكومه‌تی عیراق بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ مافی ده‌ستوه‌ردانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 27-6یش، یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند، ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئه‌نجامیاندا و 13 چه‌كداری حزبوڵڵا ده‌ستگیركران، گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بوو بۆ ده‌وڵه‌ت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی هه‌ینی له‌ به‌غدا هێزێكی سه‌ربه‌ دژه‌تیرۆر هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی و دواتر كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ