سەرۆكی حیزبێكی عێراقی بەكۆرۆنا گیانیلەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی حیزبێكی عێراقی بەكۆرۆنا گیانیلەدەستدا

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای كەركووك ریدەگەیەنێت  سەرۆكی پارتی دادپەروەریی توركمانی پاش تووشبوونی پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردۆتەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە 28/6/2020، ئەنوەر بەیرەقدار، سەرۆكی پارتی دادپەروەریی توركمانی لە شاری كەركووك، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.

باس لەوەش كراوە ئەنوەر بەیرەقدار پاش ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستی تێكچووەو بە دووەمین سیاسیی عێراقی دادەنرێت كە پاش تووشبوونی كۆرۆنا گیان لەدەست بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ