توركیا هاوكارى پزیشكى بۆ عێراق ده‌نێرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا هاوكارى پزیشكى بۆ عێراق ده‌نێرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: لەسەر فەرمانی سەرۆك كۆمار ، یارمەتییەكانی پزیشكی ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا رەوانەی عێراق بكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی لە په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر رایگەیاندبوو، ئەگەر یارمەتییەكانی توركیا لە بواری پزیشكیدا بگاتە عێراق، ئەوا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرنای نوێ (COVID-19) لە عێراق، كەم دەبێتەوە.

لە وەڵامی تویتەكه‌ی ئەرشەد ساڵحی،سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق ، ئیبراهیم كاڵن ڕایگه‌یاند: لەئێستا لەسەر فەرمانی سەركۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، یارمەتییەكانی پزیشكی ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا رەوانەی عێراق بكرێت.

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد: توركیا بەردەوام پاڵپشتی لە برایانی توركمان و عێراقییەكان دەكات.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 43 هەزار و 262 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ