عێراق.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

كوردیو
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 140 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28-6-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 10 هه‌زار و 595 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام  دوو هەزار و 140 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 96 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 184 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  45 هەزار و 402 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 21 هەزار و 122 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 756 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 324 توشبووش ناجێگیره‌. 

هه‌واڵی گرنگ