ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدهگهیهنێت، داوایان لە دادوەرانی لێکۆڵینەوە و داواکاری گشتی کردوە رێکاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە هێرش دەکەنە سەر پزیشک و ناوەندەکانی تەندروستی.
ئهمڕۆ یهك شهممه 28 ی حوزهیرانی 2020 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردیو كهوتوه رایگەیاند، "رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرچوە سەبارەت بە گرنگی توندکردنەوەی رێکار و لێپرسینەوە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسانەی هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی تەندروستی".
ئهو بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوای ئەوە دێت، لەلایەن بەشێک لە کەسوکاری توشبوانی کۆرۆنا یان ئەوانەی توشبوەکانیان گیانیان لەدەستداوە هێرش کراوەتەسەر کارمەندانی پزیشکی، چونکە ئەو کەسانە کارمەندانی کەرتی تەندروستیان بەکەمتەرخەم ناوبردوە.
تائێستا لە عێراق 43 هەزار و 262 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 19 هەزار و 938 کەس چاکبونەتەوە و هەزار و 660 کەیش بەهۆی کاریگەری پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.