دوای سەلماندنی كارایی و سەلامەتییەكەی... یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا تاقیكرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای سەلماندنی كارایی و سەلامەتییەكەی... یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا تاقیكرایەوە

 

سوپای نیشتیمانی چینی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵكرا لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینێك بۆ رووبەروبوونەوەی كۆرۆنا كە كۆمپانیای (كانسینو بیۆلۆجیكس) لەگەڵ یەكەی توێژینەوەی سەربازی بەرهەمی هێنابوو.

دوای چەندین مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین ، یەكەم ڤاكسین دوای سەلماندنی كارایی و سەلامەتییەكەی لەسەر مرۆڤ تاقی كرایەوە.

كۆمپانیای (كانسینو بیۆلۆجیكس) رایگەیاند : " ڤاكسینەكە ناوی (ئەی دی 5 ئێن كۆڤ)ـە و یەكێكە لە كۆی ئەو هەشت ڤاكسینەی كە كۆمپانیاكان و توێژەران لە چین بەرهەمیان هێناوە و رەزامەندی وەرگیراوە لەسەر مرۆڤ بەكاربهێنرێت دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

كۆمپانیاكە رایگەیاند ، لیژنەی سەربازی ناوەندی لە چین بەفەرمی لە (25)ـی ئەم مانگە بۆ ماوەی یەك ساڵ رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ئەم ڤاكسینە كردووە و لەسەر مرۆڤ بەكاربهێنرێت.

هه‌واڵی گرنگ