سندی یه‌كێكه له هه‌ره میوه باشه‌كان بۆ ته‌ندروستی، و چه‌ند جۆر و رهنگیێكی هه‌یه له‌وانه: سپی، زه‌رد، سور و په‌مه‌یی, زۆرجار ده‌كرێت له‌بری ده‌رمان سوودی لێوه‌ربگیرێت.
سندی، به‌یه‌كێك له باشترینی سه‌رچاوه‌كانی ریشاڵه سوودبه‌خشه‌كان داده‌نرێت.
هه‌ندێك له سووده‌كانی سندی:
1. یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش، چونكه هه‌ستی برسێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
2. ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت.
3. سه‌رچاوه‌ی شله‌مه‌نییه.
4. جگه‌ر خاوێن ده‌كاته‌وه.
5. چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ ده‌كات.
6. به دژه ئۆكسانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده.
7. له‌كاتی نیشانه‌كانی سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزادا به‌سووده.
8. به ڤیتامین (سی و ئێچ) ده‌وڵه‌مه‌نده.
9. بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه و قورگ ئێشه به‌سووده.
10. خوێن له ژه‌هره جۆربهجۆهكان پاكده‌كاته‌وه.
11. سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
12. سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ووزه‌یه.
13. چه‌وری سیانی (ترای گلیسرید) كه‌مده‌كاته‌وه.
14. چه‌ورییه‌كانی ناوچه‌ی وورگ و سمت داده‌به‌زێنێت.
15. كۆنترۆڵی ئاستی شه‌كری ناو خوێن ده‌كات.
16. بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی گرفتی هه‌رسیان هه‌یه به‌سووده.
17. دژی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كارده‌كات.
18. هۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) له‌له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌سووده.
19. بۆ باشتركردنی هه‌ناسه‌دان به‌سووده.
20. پێست جوان و شێ‌دار ده‌كات.
21. چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پوك ده‌كات.
22. پارێزگاری له هاوسه‌نگبوونی به‌كتریای ناوده‌م ده‌كات.
23. بۆ ئوازهێنان له خواردنه‌وه كهولیه‌كان و جگه‌ره به‌سووده و به‌زوویی له‌ش پاكده‌كاته‌وه.
24. گورچیله و ئه‌ندامه‌كانی میزه‌رۆ پاكده‌كاته‌وه.