كوردیو
لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتن بۆ 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا لهلایهن دادوەری گشتیی تاران دەرکراوە بەتایبەت بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و داوا لە ئینتەرپۆل كراوه دەستگیریان بکەن.
ئاژانسی (BBC) بڵاوی کردووەتەوە، بە وتەی "عەلی ئەلقاسی میهر"دادوەری گشتیی تاران، 36 کەس لە پلانی کوشتی قاسم سولەیماندا دەستیان هەبووە کە بەشێکیان بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەمریکان و ناوەکانیان دراوتە پۆلیسی ئینتەرپول کە دەستگیر بکرێن.
دهشڵێت، ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزی یەکەمی ئەو لیستە 36 کەسییە دایە و بەڵێنیی داوە کە تەنانەت دوای نەمانیشی لە پۆستی سەرکۆماریی ئەمریکا دۆسیەکەی هەر داناخرێت و کارا دەبێت.
قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکەوتی 3-1-2020 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج و لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی دیکە کوژران.