ئینتەرپۆل له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینتەرپۆل له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند

بەهۆی پەیوەندییان بە کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە دادوەری گشتیی تاران ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا دەرکرد و لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، داوایشیان لە پۆلیسی نێودەوڵەتی کردووە هاوکارییان بکەن، بەڵام ئینتەرپۆل رەتیدەکاتەوە کە ترەمپ دەستگیربکات.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 29 ی حوزه‌یرانی 2020 عەلی ئەلقاسی مێهر، دادوەری گشتیی تاران لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دادوەریی ئێران بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، 36 کەس لەوانەی لە "تیرۆرکردنی" قاسم سولەیمانی دەستیان هەبووە، کەسی یەکەمی نێو لیستەکە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە و فەرمانەکەش بە دۆخی سوورەوە دراوەتە پۆلیسی ئینتەرپۆل. عەلی ئەلقاسی مێهر دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی پۆستەکەشی وەک سەرۆکی ئەمریکا، پێداگریی لە دەستگیرکردنی بەردەوام دەبێت.
دوای ئەو داوایەی ئێران، ئینتەرپۆل لە راگەیێندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، بەدەم داوایەکەوە ناچن کە پەیوەستبێت بە دەستێوەردان و چالاکیی سیاسییەوە.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، براین هۆك رایگه‌یاند، داواكاری ئێران له‌ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داواكارییه‌كی سیاسییه‌.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، بەهۆی هێرشێكی ئەمریكاوە لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لە 3ـی كانوونی دووەمی 2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ