پزیشكێكی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ڕێگەیەكی ئاسان و جیاوازی بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد و ئامۆژگاری مرۆڤایەتی دەكات لە ڕێگەی لووتەوە ئۆكسجین هەڵمژن و لە ڕێگەی زارەوە دەریكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29 ی حوزهیرانی 2020 د.لویس جی ئیگنارۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی لە ساڵی 1998، لە لێكۆڵینەوەیەكدا چۆنیەتی بەرهەمهێنان و كاركردنی ئۆكسیدی نیتریكی لە جەستەی مرۆڤدا ئاشكرا كردووە و دەڵێ ڕێگەی دروستی هەناسەدان كە خۆت لە كۆرۆنا بپارێزیت، ئەوەیە كە لە ڕێگەی لووتەوە ئۆكسجین هەڵمژی.
د.لویس جی ئیگنارۆ ئاماژهی بهوهش دا ، ئەم جۆرە هەناسەدانە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، لە هەموویان بەهێزتر ئەوەیە كە یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڵاوسانە ڤایرۆسییەكان.
ئهوهش له كاتێكدایه هەموو پزیشكانی جیهان باس لە شتنی دەست و لێكدی دووركەوتنەوەی خەڵك دەكەن، ئیگنارۆ ئاماژەی بەم ڕێگەیە داوە و پێیوایە لە ڕێگەكانی تر كاریگەرترە بۆ خۆپاراستن لە پەتا كوشندەكە، كە ئەمڕۆ ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ئەم پەتایە گەیشتە 500 هەزار كەس.