توركیا ئاوی فورات بەڕووی كوردانی سوریادا دەگرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا ئاوی فورات بەڕووی كوردانی سوریادا دەگرێتەوە

 

 

بەكەم بوونەوەی ئاوی ڕووباری فورات و سنوورداركردنی ئاوێك كە دەچێتە كوردستانی سوریا لەلایەن سوپای توركیاوە پاشەكەوتی بەنداوی تەشرین كەم بۆتەوەو خەڵك قەیرانی كەم ئاویان بۆ دروست بووە.

ئیدارەی بەنداوی تشرین لە هەواڵێكدا ئاماژەی بە كەمكردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لە لایەن هێزەكانی سوپای توركیاوە كردووەو رایگەیاندووە، توركیا لە مانگی حوزەیرانەوە ئاوی ڕووباری فوراتی بە ڕووی كوردستانی سوریا كەم كردۆتەوە ئەوەش بۆتە هۆی كەم بوونەوەی پاشكەوتی ئاو لە بەنداوی تشرین كە ئەوەش بۆ خۆی كێشەی لە بەردەم وەرزێران و جوتیاران و هاوكات بۆ دروست كردنی كارەبا دروستكردووە.

ئیدارەی بەنداوی تشرین راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو گرتنەوەی ئاوەوە بەرهەمهێنانی كارەبا (33%) كەمی كردووەو ئێستاكە بەنداوی تشرین تەنیا (12) كاتژمێر دەتوانێت كارەبا بەرهەم بهێنێت، ئەمە لە حاڵێكدایە كە پێشتر (18) كاتژمێر كارەبای بەرهەم دەهێنا.

هه‌واڵی گرنگ