فەرەنسا ئیدانەی توركیا دەكات لەسەر شەڕی لیبیا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرەنسا ئیدانەی توركیا دەكات لەسەر شەڕی لیبیا

 

 

سەرۆكی فەڕەنسا (ئیمانوێل ماكرۆن) توركیای تۆمەتباركرد بەوەی جیهادییەكان ڕەوانەی لیبیا دەكات و وتی : ئەنقەرە ڕۆڵێكی تاوانكاری دەگێڕێت لە لیبیادا.

پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو فەڕەنسا بەهۆی لیبیاو باكووری سوریاو گەڕان بەدوای سوتەمەنیدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەلایەن توركیاوە تێكچوون و فەڕەنسا بە بەردەوامی ڕەخنە لە پشتیوانییەكانی توركیا دەگرێت بۆ حكومەتەكەی لیبیا.

لەم هەفتانەی ڕابردوودا توركیا بەشێوەیەكی زیاترو فراوانتر بەشداریكرد لە ململانێ ناوخۆییەكانی لیبیادا بەجۆرێك پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزەكانی حكومەتی لیبیا تەرخانكردو چەك و چەكداری سوری ڕەوانەی ئەو وڵاتە كرد بۆ بەگژداچوونەوەی هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە ڕابەرایەتی (خەلیفە حەفتەر).

ماكرۆن وتی : پێم وایە ئەمە بەرپرسیارێتیەكی مێژوویی و تاوانكاری وڵاتێكە كە خۆی بە ئەندامێكی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەزانێت، وتیشی : توركیا جیهادییەكانی سوریا بە ژمارەیەكی زۆر ڕەوانەی لیبیا دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ