نرخی پێشبینیكراوی یەك ڤاكسینی دەرمانە ئەمریكییەكەی كۆرۆنا بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی پێشبینیكراوی یەك ڤاكسینی دەرمانە ئەمریكییەكەی كۆرۆنا بزانە

 

كۆمپانیایەكی ئەمریكی بۆ پێشخستنی دەرمان و چارەسەی نەخۆشییە گوازراوەكان رایدەگەینێت نرخی تێچووی ڤاكسینێك بۆ تووشبووێكی كۆرۆنا دەگاتە زیاتر لە دوو هەزار دۆلار.

كۆمپانیای (گیلیاد ساینسز)ـی ئەمریكی دووپاتی كردەوە ، چارەسەری تووشبووێكی كۆرۆنا لەكاتی بەكارهێنانی ڤاكسینی (ریمدیسیفیر) دەگاتە نزیكەی (2340) دۆلاری ئەمریكی.

دەڵێت : " ئەم دەرمانە كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی (3) مانگدا ئامادە بكرێت، بۆ هەر بەكارهێنانێك پێویستی بە (520) دۆلارە ، بۆ ماوەی (5) رۆژیش بە تووشبووێكی كۆرۆنا دەدرێت.

ئەمەو بەشێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئەم ڤاكسینەیان كردووە ، بەهۆی ئەوەی یەكێكە لە دەرمانە پێشنیازكراوەكان لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا.

 

هه‌واڵی گرنگ