فەرمی ... ئێران هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكەی ئاشكراكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمی ... ئێران هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكەی ئاشكراكرد

 

داواكاری سەربازی لە تەهران رایدەگەینێت ، هەڵەی مرۆیی هۆكاربووە بۆ كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئێرانییەكە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ.

غولام عەباس توركی ، داواكاری سەربازی ئێرانی رایگەیاند ، فرۆكە ئۆكرانییەكە كەوت دوای ئەوەی لەلایەن راداری تەهرانەوە دەستنیشانكرا كە ئەمە ئامانجێكە و بەرەو رووی تەهران دێت".

وتیشی :" هەڵەی مرۆیی هۆكاربووە بۆ كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكە ، بەهۆی ئەم كەیسەوە (3) كەس دەستگیركراون".

جێی باسە لە كانوونی یەكەمی ئەمساڵ دوای رووداوی كوشتنی قاسم سلێمانی سەركردەی سوپای قودس لەبەغدای پایتەخت لەسەر دەستی هێزێكی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمریكا فرۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانی لە تەهران كەوتە خوارەوە و زیاتر لە (100) قوربانی لێكەوتەوە.

هه‌واڵی گرنگ