کامە چاکسازی؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کامە چاکسازی؟!

پیرە مێردی شاعیر دەڵێ: لەزاڵم چاکە ناوەشێتەوە
گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە
بەداخەوە ئەوەی ساڵانێک خەڵکتان بەناوی چاکسازی و ماف و دادپەروەری و هاوسەنگی کۆمەڵایە تیەوە گیرۆدەو دەستە مۆ کردبوو دواجار دەرکەوت تەنها گەوجاندن و خۆڵ لەچاوکردنی میللەت بوو
ئەگەرنا بڕینی قوت و موچەی فەرمانبەرانی راستەقینەو لەولاشەوە چاونوقاندن لە و هەموو بندیوارو خانەنشینکراوە رووکەشانەی کەتەنها ناوێکەو موچەی پێوەردەگیرێت لەکوێی چاکسازیەوە دێت۰
جیاوازی موچەی فەرمانبەران و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکە جیاوازیەکەی ئاسمان و رێسمانە لەکوێی چاکسازیەوە دێت۰
ئێوەیەک لەبری ئازار چێشتان لەبڕینی موچەی فەرمانبەران بینیوە لەکوێی چاکسازیەوە دێت؟

چوونکە خۆتان ووتتان کاک فازڵ میرانی ووتەنی چاکسازی کاتێک چاکسازیە دەبێ هە ست بە ئازارەکەی بکەیت ۰
کەچی بەداخەوە ئەوئازارەی باستان کرد میللەتی خۆتان پێ داخ کرد لەبری ئازار ، ئەوەی کردتان کەمکردنەوەی کەیف و سەفای خۆتان بوو بەڵام بۆ فەرمانبەران و میللەت بەگشتی دەستنانە بینە قاقای ژیان و کوشتنیان بوو۰
بەداخەوە لەبری گەڕانەوەی داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەکان هه موو سنورێکی مرۆڤایەتی و مافتان پێشێلکرد
تەنانەت بێباک بوون لەو پزیشک و کارمەندە تەندروستیانەی کە بە گیانی خۆیان بەرگریان لەمانەوەی خەڵکی خۆیانکرد، بێباک بوون لەو پۆلیس و پئشمەرگە جوامێرنەی بە گیرفانی خاڵی و پاک و تەمیزەوە لەسەر شەقام و بازگەکان شەونخونی و ئێشکگریان دەکرد،بێباک بوون لەو هه موو بەڵێنانەی کە لە کاتی هە ڵبژاردنەکان دا بە ڵێنی باشتر کردنی موچەو بژێوی خەڵک و موچە فەوتاوەکان و موچەی کابانی ماڵتان دا کەچی بێ بەڵێنانە موچەو قوتی خەڵکتان بڕی۰
ئێوەیەک کەنەتان توانی لەخۆتانەوە دەست پێبکەن و جورئەتی لەبێژەنگ دانی خەڵکی خۆتان نەبێت، ئێوەیەک کەنەتان توانی لەپارەی هەڵگیراوی بانکەکانتان موچەی تەواوی چەند مانگێکی فەرمانبەران دابین بکەن۰
ئیدی چاوەروانی چیتان لێدەکرێ و کامە چاکسازی؟!
بەسە ئیتر چی دی میللەت بڕوا بەبەڵێن و قسە زلەکانی سەر شاشەتان ناکات تەنانەت واتان لێهاتووە شاشەکانی خۆتان خەجاڵەت و بێ ئەرزش و کەم بایەخ کردووە۰
بەڵام نا ئێوە باش دەزانن ئەو خەڵک خەڵەتاندنەی لە درۆدا دەستان دەکەوێت لە شیرینی راستیدا دەستان ناکەوێت بۆیە درۆدەکەن درۆدەکەن تا بەم چەشنەی هه یە خەڵکتان فریوو دستەمۆو ماڵوێرانکردووەو ۲۸ ساڵە گیرۆدەی بێبەڵێنی بێباکی و بێوەفاییەکانتانن۰

 

هه‌واڵی گرنگ