بەهۆی تەقینەوەیەك، بەرپرسێكی سەربازی ئێران كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی تەقینەوەیەك، بەرپرسێكی سەربازی ئێران كوژرا

 

 

لە پارێزگای بەلوچستان تەقینەوەیەك ڕوویدا، گروپێكی بەلوچ بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی گرتە ئەستۆو ڕایگەیاند، پلەدارێكی سوپای پاسدارانیان كوشتووە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گوندی گەلوگای سەربە ناوچەی كورین، لەسەر ڕێگەی شارەكانی زاهیدان بۆ خاش، لە پارێزگای بەلوچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، تەقینەوەیەك ڕوویدا.

ڕاگەیاندنەكانی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران، تەقینەوەكەیان پشتڕاست كردۆتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە هیچ وردەكاری یان زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە نەداوە، تا ئێستاش هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمیشی لە بارەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

لە بەرامبەردا، گروپی (جەیش عەدل)، كە گروپێكی چەكداری (بەلوچ) ە، لەسەر ماڵپەڕی خۆی بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ گرتووەو ڕایگەیاندووە، كە سێ ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانیان تەقاندۆتەوە، هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە كە لە تەقینەوەكەدا، پلەدارێكی باڵا بە پلەی سەرهەنگی سوپای پاسداران بە ناوی (موجتەبا میرشكار)، كوژراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ