هاوڵاتیانی 14 وڵات دەتوانن سەردانی ئەوروپا بكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتیانی 14 وڵات دەتوانن سەردانی ئەوروپا بكەن

 

 

یەكێتی ئەوروپا ڕەزامەندی داوە لەسەر كرانەوەی بەشێك لە سنوورەكانی بۆ وڵاتانی جیهان و لە قوناغی یەكەمدا ڕێگە تەنها هاوڵاتی (14) وڵات سەردانی بكەن.

دوای گفتۆگۆیەكی زۆر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، دواجار یەكێتی ئەوروپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕێگە بدرێت كە هاوڵاتی (14) وڵات بێنە ناو خاكی ئەوروپا، ئەو وڵاتانەیش بریتین (ئوسترالیا، كەنەدا، كۆریای باشوور، ژاپۆن، نیوزلەندا، رواندا، تایلاند، ئۆرگوای، جەزائیر، مەغریب، تونس، جۆرجیا، جەبەل ئەسوەدو سربیا).

هەروەها بەهۆی ئەوەی كە هێشتا وڵاتی بەریتانیا بە تەواوەتی لە یەكێتی ئەوروپا نەچۆتەوە دەرەوە بۆیە رێگە بە هاوڵاتی بەریتانی دراوە گەشتی وڵاتانی ئەوروپی بكەن، بەڵام ناوی ئەمریكا، ڕووسیا، توركیاو سعودییە لە لیستەكەدا نییە بە هۆكاری ئەوەی هێشتا پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتانە بە فراوانی هەیە.

هه‌واڵی گرنگ