لەژێرفشاردا، كازمی چەكدارەكانی حزبولڵای ئازاد كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەژێرفشاردا، كازمی چەكدارەكانی حزبولڵای ئازاد كرد

 

 

حكومەتی عێراقی سەرجەم ئەو چەكدارانەی ئازاد كرد، كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەناوی گێڕانەوەی شكۆ بۆ حكومەت ئەنجامدرابوو.

زۆرینەی ئەو چەكدارانەی كە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی دەستگیری كردبوون، لە گروپی (حزبولڵا) بوون و ژمارەیان (45) كەس بوو، ئەوەش دوای ئەوە هات كە سەركردەكانی حەشدی شەعبی هۆشداریان بە (موستەفا كازمی) دا تاكو ئازادیان بكات و جارێكی تریش دەستیان بۆ نەبات.

هەڵمەتەكە بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەشاری بەغداو چەند ناوچەیەكی تر ئەنجامدرا، ئەوەش دوای ئەوەی گروپێك چەكدار نیازیان وابوو بە كاتوێشا هێرش بكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكاو فڕۆكەخانە.

(ئەبو عەلی عەسكەری) بەرپرسی باڵی سەربازی گروپی چەكداری (حزبولڵا) هۆشداری بە كازمی دابوو كە ئەگەر بێت و ئەو چەكدارانە ئازاد نەكرێن، ئەوا ئەو بە ئامانج دەگیرێت.

سەرچاوەیەكی نزیكیش لە كازمی رایگەیاندووە، كە سەرۆكی حكومەت بەهیچ شێوەیەك داوای لێبووردن ناكات لەو پرۆسەیەی ئەنجامیداوە بەرامبەر گروپە چەكدارەكان، چونكە دەیەوێت چەك لەدەستی دەوڵەت بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ