ئەو خواردنانەی ئەگەری شێرپەنجەی گەدە زۆر دەكەن وەك، گۆشت بەتایبەتی سوور، خواردنی سوێركراو بۆ هەڵگرتن وەیا بە دووكەڵ درووستكراو (لە هەندێ وڵات ماسی تەنها بە دووكەڵ دەبرژێنن)، خواردنی هەڵگیراوو لە قوتو كراو كە مادەی پاراستنی (مادە حافڤە) ی تێدایە، ترخێنە، تەڕەساز، شێلم بەترش ترشیات، ئاوی بیر كە ڕێژەیەكی باش نایترایت و دووهەم ئەماینی تێدایە.
ئەو خواردنانەی كە دژی شێرپەنجەی گەدەن و بە ڕێژەیەكی باش پێویستە بریتین لە میوەو سەوزە لەبەر ئەوەی دژە ئوكسیدی باشیان تێدایە.
لە مێژوودا داهێنانی بەفرگر (پلاجە) ڕۆڵێكی باشی گێڕا لەكەمكردنەوەی شێرپەنجەی گەدە، ئەویش بە هەڵگرتنی خواردن بە پاكی و فرێشی و نەمانی ئەو خواردنانەی كە هەڵدەگیران وەك قاورمە كە گۆشتەكە سووردەكرایەوەو لە خوێیەكی خەستدا هەڵدەگیرا، هەروەها كەمبوونەوەی ئەوانی تر كە ئەترشێنران و هەڵدەگیران لە بەر نەبوونی بەفرگر.
ئەمە واتای ئەوە نیە كە هەر خواردت تووشبوویت، نەخێر بەڵكو بە توێژینەوە دەركەوتووە كە شێرپەنجەی گەدە لەوانا زۆرە كە ئەو خوارنە زیانبەخشانە زۆر دەخۆن و كەم میوەو سەوزە دەخۆن.
د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پزیشكی نەشتەرگەری گشتی