فیل چۆن دەمرێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فیل چۆن دەمرێت ؟؟

 

 

 

فیل یەكێكە لەو ئاژەڵە زەبەلاحانەی زۆر میهرەبانە، بە پێچەوانەی هەموو گیاندارە زەبەلاحە دڕندەكانەوە، شەڕانگێز نییە، ئەگەر وەڕسی نەكەیت یان ئازاری نەدەیت زۆر میهرەبانە پەڕەسێلكەی بێزەواڵەو كاری بەسەر كەسەوە نییەو بۆ خۆی دەژی، ترسنۆك نییە نازدارو سەلارو لاشەڕە دەنا شێرو پڵنگیش لەوێزەی نایەن، چەرمی هێندە ئەستوورە كەڵبەی شێر نایبڕێ.

فیل بە گیانەوەرە میهرەبانەكە ناسراوە، خاوەنی گەورەترین مێشكن لە جیهانی ئاژەڵاندا، مێشكی فیلەكان خاوەنی زۆرێك لەشانەی هەستە دەمارییەكانن وەك مرۆڤەكان، ئەم ئاژەڵە زەبەلاحە توانای فێربوونی ئەو شتە كاریگەرانەی هەیە، كە مرۆڤەكان فێریان دەكەن، بۆیە زۆركات لەسێركەكاندا بەكاردەهێنرێن، فیلەكان دەتوانن خۆیان بناسنەوە لە ئاوێنەدا.

چۆن دەمرن ؟؟

مردن رووداوێكە لای هەر ڕۆحلەبەرێك چوونیەكە، وەك دەڵێن مردن هەر مردنە، ئەوەی دەمرێ ڕۆح لە جەستەی دەردەچێ و هەناسەو دڵی رادەوەستێ، بەڵام ئەوەی جیاوازە چۆنێتی مردنەكەیە، یان كاتی مردنەكە، لەخەودا یان لەبێداریدا، لەناو ئۆتۆمبێل یان بەدەم ڕێوە، مردن لای مرۆڤ چۆنەو لای ئاژەڵ چۆنە ؟؟

سەربارەت بەمردنی فیل زانیارییەك هەیە كە هەر كاتێك فیل بە پێوە بمرێت ئەوا بۆ ماوەی چەند سەعاتێكی زۆر بە پێوە دەمێنێتەوەو پاشان دەكەوێتە سەر زەوی، ئەمەش شتێكی سەیرو ناوازەیە، لە مردنی هیچ بوونەوەرێكدا بەو شێوەیە نییە، مایەی سەر سووڕمانە فیلێكی زەبەلاح چەند سەعاتێك بەمردوویی لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ.

مەترسی لەناوچوونی فیل

ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی راوكردن و نەخۆشی و پیسبوونی ژینگەوە گەلێك گیاندار لەناو دەچن و نامێنن، قەڕیان تێدەكەوێ، بۆ نموونە دایناسۆر یەك لەو گیاندارە ترسناكانەیە لە مێژە لەناوچووەو نەماوە.

فیلیش یەكێك لەو ئاژەڵانەیە كە زۆر دەگمەن و ناوازەیە، مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، فیل ئاژەڵێكی زەبەلاحە، بەڵام بێ وەی و سەلارە، ئەو ئاژەڵەی مەگەر ئازار بدرێ یان تووڕە بكرێ دەنا ئاژەڵێكی لاشەڕە.

ئەم ئاژەڵە میهرەبانە لەبەردەم مەترسی ڕاوكردندان و راوچییەكان لەسەرانسەری جیهاندا ساڵانە بەشێوەیەكی نایاسایی (35) هەزار فیل راو دەكەن، واتە لەهەر (15) خولەكێك فیلێك راو دەكرێت، ئەگەر ئەمە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە (20) ساڵی داهاتوودا فیلەكان كۆتاییان پێدێت و لەناو دەچن، چونكە فیل لەو گیاندارانەیە، وەك لە توێژینەوەیەكی زانكۆی كۆلۆرادۆ هاتووە لە كیشوەری ئەفریقیا لەدایك بوونی فیل بە بەراورد لەگەڵ كوژراوەكان زۆر كەمترە، لەنێوان ساڵانی (2010 – 2012) دا، راوچیەكان (100) هەزار فیلیان كوشتووە.

تایبەتمەندی فیل

فیل زۆر زوو شتەكان وەردەگرێ و فێری دەبێك كاتێك غەمبار دەبێ دەگری، ئەگەر مێروولە بچێتە لوتیەوە، دەمرێت، فیل گیانلەبەرێكی میهرەبانە، ئەگەر تووڕە بێت شەڕانگێزە، لە نمایشی سێركدا مایەی پێكەنین و خۆشییەو بینەر چێژ لە یارییەكانی دەبینێ.

فیلیش وەكو مرۆڤ كاتێك لەدایك دەبێ ددانی نییەو دوایی دانەكانی دەردێن، فیل لە بیست و چوار سەعاتدا دوو تا سێ سەعات دەخەوێت، سەبارەت بەنینۆكی فیل لە پێنج پەنجە چواریان نینۆكیان هەیە، كێشی مۆخی مێشكی فیل پێنج كیلۆگرامە، رۆژانە فیل زیاتر لە (200) كیلۆگرام خواردن دەخوات.

خێراییەكەی (18) كیلۆمەترە لەسەعاتێكدا، لەبارەی هەستی بۆن كردنەوە زانست ئەوەی پشتڕاست كردۆتەوە كە فیل لە دووری نیو كیلۆمەترەوە بۆنی مرۆڤ دەكات.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ