ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری ئازادكردنی رافع عیساوی، وه‌زیری دارایی پێشووتری عێراقی ده‌ركرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق تایبه‌ت به تیرۆر له ره‌سافه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رافع عیساوی، وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراق كردووه، چونكه ئه‌و پێشتر خۆی راده‌ستی دادگا كردووه، نكۆڵی له‌و تۆمه‌تانه كردووه كه ئاراسته‌ی كراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچی به‌سه‌ردا ساغنه‌بووه‌ته‌وه بڕیاری ئازادكردنی دراوه”.
رافع عیساوی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، له 21ی كانونی دووه‌می 2010 بووه وه‌زیری دارایی عێراق، له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2018 به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی دادگا بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ خۆی و شه‌ش كه‌سی تر له ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ” ته‌نیا یه‌ك شاهێد ئاماده‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره شاهێدی بدات، ئه‌ویش وته‌كانی گۆڕیووه، له‌به‌ر ئه‌وه دادگا ناچاربووه وته‌كانی لێ وه‌رنه‌گرێت به‌گوێره‌ی مادده‌ی 125، به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی 130 یاسای سزادانی عێراق دۆسییه‌كه هه‌ڵپه‌سێردراوه له ئه‌گه‌ری بوونی به‌ڵگه و شاهێدی دیكه‌دا ناوبراو دادگایی ده‌كرێته‌وه”.