بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانە گەڵا مێو بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانە گەڵا مێو بخۆن

 

 

گەڵا سەوزە جوانەكەی ناو خوارنی دۆڵمە پڕیەتی لە چەندین ڤیتامین وەك (K و A و C) وە چەندین توخم وەك مەنگەنیزو كالسیۆم وە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئۆمێگا 3.

سوودەكانی گەڵا مێو بریتین لەمانەی خوارەوە ...

1. بۆ كەمكردنەوەی و هەوكردنی (ئیلتیهاب) لەوزەتێن و جومگەكان.

2. بۆ رێكخستنی شەكرە لەناو خوێن.

3. بۆ قەبزی و سستی ڕیخۆڵە زۆرباشە.

4. بۆ كێشەی كەمی ئاسن و كەم خوێنی بەسوودە.

5. بۆ تەندروستی دڵ زۆر باشە.

6. بەرگری لەش بەهێز دەكات وە پارێزگاری لە تووش بوون بە شێرپەنجە دەكات.

7. هەرس كردنی خواردن ئاسان دەكات.

8. بوونی كالسیۆم ئێسك و ددان بەهێز دەكات.

9. پێست جوان دەكات و بەگەنجی دەیهێڵێتەوە.

10. بۆ چاو بەسوودەو بینین باش دەكات.

11. بۆ ئافرەتی دووگیان و گەشەی كۆرپەلە بەسوودە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی ...

1. لە ئامادەكردنی دۆڵمە بەكاردێت (دۆڵمە ئەگەر چەور نەبێت یەكێكە لە خواردنە تەندروستەكان پڕیەتی لە چەندین ڤیتامین و توخمەكان).

2. گەڵای تازەو پاك كۆبكەرەوە تۆزێك ئاوی پێدابكە لەبەر سێبەر دایبنێ‌ لەسەر سەبەتەیەك تا ووشك بكەوە.

3. ڕۆژانە یەك ملاكی شێو ووشكراوە بكە ناو كترییەك لەگەڵ دوو گڵاس ئاو وەك چا بیكوڵێنە كە سارد بۆوە بیخۆرەوە.

4. ڕۆژانە یەك كەوچكی شێو لە زەڵاتە بكرێت.

(د. بەدر قادر سورچی – شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ