ئەوەی لەبارەی دڵەوە نەتانزانیوە، زۆر سەیرە بیخوێننەوە !!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوەی لەبارەی دڵەوە نەتانزانیوە، زۆر سەیرە بیخوێننەوە !!

 

 

دڵ، یەكێكە لە گەورەترین بەخششەكانی خودا بۆ مرۆڤ، تا لێی ورد نەبینەوە لە گەورەییەكەی تێ ناگەین.

1. دڵ ئەندامێكی كۆئەندامی سوڕانەو لەچوار ژوور پێكدێت، كێشی (250 – 300) گرامە، جیاوازە بەپێی ڕەگەزو تەمەن.

2. بەرپرسە لە پاڵپێوەنانی خوێنی پڕ لە ئۆكسجین بۆ تەواوی بەشەكانی جەستە، خۆی توانای دروست كردنی كارەبای هەیە بەهۆی هەبوونی خانەی تایبەتمەند.

3. دڵ لە كەسێكی ئاسایی و لەباری ئاسایی نزیكی (75) جار لێدەدات لە یەك دەقیقە، لەگەڵ هەر لێدانێكدا نزیكی (70) مل خوێن پاڵ پێوەدەنێت، كۆی ئەو خوێنەی لە كەسێكی ئاسایی هەیە نزیكی (5) لیترە.

4. كەواتە با بەزمانی ژمارە بدوێین و بزانین هیچ ئامێرێك هەیە هێندەی دڵ خۆڕاگرو بەهێز بێت.

5. لە (1) دەقیقە (75) جار لێدان و (5) لیتر خوێن پاڵ پێوەنان.

6. لە (1) كاتژمێر (4500) لێدان و (315) لیتر خوێن پاڵ پێوەنان.

7. لە (24) كاتژمێر (108) هەزار جار لێدان و (7560) لیتر خوێن پاڵ پێوەدەنێت.

8. لە یەك مانگ (3) ملیۆن و (240) هەزار جار لێدان و (226) هەزارو (800) لیتر خوێن پاڵ پێوەدەنێت.

بۆ ژماردنی وەرزو ساڵ و هەموو تەمەن با بۆ ئێوەی جێ بهێڵم !!

دەزانن، بۆ هەر لێدانێكی دڵ كارەبا پێویستە، گەر كارەباییاتی دڵ تێك بچێت، لێدانی دڵیش ناڕێك دەبێ، ئاخر چ ئامێرێك هەیە بەو جۆرە كاربكات و بە پێویستی بە هیچ نەبێت، مەگەر تەنها لە دەسەڵاتی خوای گەورە بێت كە بە مرۆڤی داوە.

بۆ كاتی وەرزش و چاڵاكی جەستەیی زۆر توند، دڵ توانای هەیە سێ هێندەی كاتی ئاسایی كاربكات.

خوای گەورە كارەبای (24) كاتژمێری بۆ دڵ دابینكردووە بە درێژایی ژیان.

لێرەوە تێ دەگەین، ئێمەی مرۆڤ چەندە بە مەزنی دروست كراوین، بۆیە پێویستە هەمیشە سوپاسگوزاری پەروەرێنمان بین.

د. هێرش قادر دەربەندی

هه‌واڵی گرنگ