بزووتنەوەی فەتح : زیاتر بێ‌ دەنگ نابین لەبەرامبەر كازمی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزووتنەوەی فەتح : زیاتر بێ‌ دەنگ نابین لەبەرامبەر كازمی

 

 

بزووتنەوەی فەتح لەزاری یەكێك لە سەركردەكانی هێرش دەكاتە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە پێشێلكردنی یاساو دەستوور تۆمەتباری دەكات.

(كەریم علێوی مەحمەداوی) ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجوومەنی نوێنەران و یەكێك لەسەركردەكانی بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند، (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیران یاساو دەستوری پێشێل كردووە.

ئەو وتی، دەبوو سەرەتا كازمی دۆخی وڵاتی ئاسایی بكردبوایەوەو ئامادەكاری بكردبوایە بۆ ئامادەكاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ڤایرۆسی كۆڕۆنا، نەوەكو پەنا بباتە بەر گۆڕانكاری لە پۆستە هەستیارەكان كە بەشێكیان لەدەسەڵاتی ئەودا نین.

ناوبراو وتیشی، تووشی شۆك دەبین كاتێك دەبیستین (كازمی) (نائیل سەعد عەبدولهادی) بۆ بەڕێوەبەری فڕۆكەوانی مەدەنی گەڕاندۆتەوە كە پێشتر لەسەر كۆمەڵێك دۆسییە دوورخرابوویەوە.

هەروەها ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، ناكرێت زیاتر بێ‌ دەنگی بنوێندرێت لەهەمبەر جموجۆڵەكانی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ