بەپێی راپۆرتێك كە توێژەرێكی چینی ئامادەی كردووە ، بەرپرسانی وڵاتەكەی لەپێناو كۆنترۆڵكردن و كەمبوونەوەی ژمارەی موسڵمانان لە (ئیگۆر) بریارێك بەرامبەر ئافرەتان دەردەكات.
ئەدریان زینز ، توێژەری چینی لەمیانی ئامادەكردنی راپۆرتێك كە بووە هۆی لێكۆڵینەوە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەینێت ، بەرپرسانی چین رێگری لە ئافرەتانی موسڵمانانی (ئیگۆر) دەكەن دووگیان بن.
هەرچی وڵاتی چینە سەرلەبەری راپۆرتی زینزی رەتكردەوە و رایگەیاند ، تەواوی ئەو هەواڵانە دوورن لەراستییەوە.
ئەدریان زینز لەراپۆرتەكەیدا كە كەناڵی (بی بی سی) بڵاوی كردۆتەوە ، پشتی بە ئامارە ئیقلیمییە فەرمییەكان و سەرچاوە سیاسییەكان و تەنانەت لێدوانی ئافرەتەكانیش بەستووە كە لە شینجیانگەوە وەریگرتووە.
وەك لە ناوەرۆكی راپۆرتەكە هاتووە ، بەرپرسانی چین رێگری دەكەن لەزۆربوونی ژمارەی موسڵمانان و سزایان بۆ ئەو ئافرەتانە داناوە كە دووگیان دەبن و لەدوای دوو منداڵ بۆیان نییە وەچەی زیاتر بنێنەوە.