یادی 100 ساڵەی شۆڕشی بیست و {گوگڵ} و کورد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یادی 100 ساڵەی شۆڕشی بیست و {گوگڵ} و کورد


••••••••••••••••••••••••••••
ئەمڕۆ ٣٠ ی حوزەیران یادی تێپەڕبوونی سەدەیەکە بەسەر {شۆڕشی بیست}ی گەلانی ئێراقدا، لەدژی داگیرکەری ئینگلیزو سیاسەتە مەترسیدارەکانی ..
ئەوشۆڕشەی کە ڕاپەڕینەکانی شێخ مەحمودی حەفیدی (١٩١٩) لە سلێمانی بووبە ژیلەمۆو مەشخەڵی هەڵگیرساندنی لە ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و هەروەها خاڵس و دواتریش لە هەندێ ناوچەی دیکەی کوردستان .
لە شارۆچکەی کفری ش لەکۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠ ، خەڵکی ئەو ناوچەیەی گەرمیان بەسەر کردایەتی ( ئیبراهیم خانی دەلۆ ) ڕاپەڕین و توانييان شارەکە بۆ چەند هەفتەیەک ئازاد کەن و (کاپتن گاردن) ى یاریدەدەری حاكمى سەربازیی ئینگلیز دەسبەسەر بکەن و دواجار وەک تۆڵەیەک لە هێرش و بۆردومانی دڕندانەی ئینگلیز و ئەڵقە لەگوێکانی لە هەندێ لە ئاغاو دەرەبەگەکانی كوردی ناوچەکە، بۆسەر شاری کفری ، شۆڕشگێڕەکان کاپتن گاردن یان کوشت..
ئەم شۆڕشە سەرتاسەریەی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری ئێراق ، کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبیدا ، بەیەکەمین شۆڕشی جەماوەریی - ميللى لە دژی داگیرکەرانی ئەوروپایی لەقەڵەم دەدرێ ، توانی کاریگەریی خۆی بەجێ بهێڵێ و ئینگلیزەکان ناچارکات بەشێک لە سیاسەتەکانیان لەم وڵاتە بگۆڕن و پاش ساڵێک لە مانگی ئابی ١٩٢١ فەیسەڵی کوڕی حوسەین لەحیجازەوە بهێنن و بیکەنە پادشای ئێراق.
ئەوەی جێی سەرنجم بوو، لەگەڕانەوەم بۆ سایتی یاخود ئینسکلۆبیدیای ئەلیکترۆنی جیهانی (گوگڵ) بۆ بیرهێنانەوەی هەندێ لە زانیاریەکان لەسەر ئەوشۆڕشە میللیە گەورەو مێژوییەی ئێراقیەکان ، زانیاری و کتێبی زۆرم بینی لەسەر شۆڕشی فوراتی ناوەڕاست و باشوری ئێراق و تەنانەت خاڵس، بەڵام ناوی ئیبراهیم خان و شۆڕشەکەی کفری م نەبینی ، تەنانەت کەباسی شێخ مەحمودی حەفیدو ڕاپەڕینەکانی لە سلێمانیش دەکات ، بەناوی (شێخ محەمەد بەرزنجی ) ناوى دەبات!
بۆیە لێرەوە پێویستمان بە هەڵوەستەیەک و ئاوڕدانەوەیەک هەیە ، کە دەبێ کوردیش لە (گوگڵ) دا ئامادەیی زیاتری هەبێ و مێژووەکەی وزانیاری زیاتر لەسەر کوردو کوردستان، لە و مەوسوعە جیهانیە ئەلکترۆنیە مەزنەدا ،تۆمارو جێگیر بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ